|

بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی وەتەنی سعودی
لەرۆژی ڤالانتایندا، ئافرەتێكی سعودی
خوازبێنی ژنی دووەمی بۆ مێردەكەی
كردووە.
بەندەر ناسر كە تەمەنی 40 ساڵە،
لەلێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی وەتەنی
سعودی گوتوویەتی "من زۆر سوپاسی
هاوسەرەكەم دەكەم، لەبەرئەوەی 1500
كیلۆمەتری لەگەڵ من بڕیووە، بۆئەوەی
ژنی دووەمم بۆ خوازبێنی بكات، ئەو
شەوە لەماڵی دەستگیرانەكەم میوان
بووین و دواتریش هاوسەری یەكەمم دیاری
بەهاوسەری دووەمم بەخشی". ئەوە
لەرۆژێكدا بوو، كە بەڤالانتاین
ناسراوە، لەزۆربەی شارەكانی ئەو
وڵاتەش گوڵی سور هەڵگیرا بوون، چونكە
لەوێ پۆلیسی دینی هەیە، كە بەناوی
لیژنەی ئەمركردن بەچاكە و نەهیكردن
لەخراپە دەسوڕێنەوە، كە ئەو جۆرە
رێوڕەسمانە قەدەغە دەكات. |